مونا قەهوەچی: دادگەی فیدڕاڵی هەر بڕیارێک لەسەر کورسی کۆتاکان بدات قبوڵی دەکەین
- کوردستان
- 13 شوبات
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان. وێنە: دەنگی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەدوای دواخستنی دانیشتنەکەی دادگەی فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوودا کورسی کۆتای تورکمان و ئەرمەن هەڵبوەشێندرێتەوە، بەشێک لە لایەنە تورکمانییەکان دەڵێن، هەر بڕیارێک بدرێت قبوڵی دەکەن.
بۆچی گرنگە: تا ئێستا دە جار دادگەی فیدڕاڵی دانیشتنی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دواخستووە و سێ جاریش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گۆڕاوە. یەکلاییبوونەوەی ئەم دۆسیەیە کاریگەری لەسەر دیاریکردنی وادەیەک دەبێت بۆ هەڵبژاردن.
لێدوانی فەرمی: "ئامادەسازی تەواومان کردووە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری دادگەی فیدڕالی یەکلایکەرەوە دەبێت و تانەی لێنادرێت، خۆمان لەگەڵ هەر بڕیار و یاسایەک دەگونجێنین"، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ئهوەی پێشبینی دەکرێت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ئهگهر ههیه سكاڵاكه بەم شێوەیە یەكلایی بكرێتهوه:
• كورسی كۆتای توركمان و ئەرمەن هەڵدەوەشێتەوە، كه ژمارهیان شهش كورسییه.
• تەنیا پێنج كورسی كۆتای مەسیحی دەمێنێتهوه.
• ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان له "111 بۆ 105" ئەندام كهم دەبێتهوه.
• هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بە سێ بازنە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە