حەج و عومرە ناوی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەج و عومرە ناوی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکان بڵاودەکاتەوە

دیمەنێک لە شاری مەککە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ناوی 97 کۆمپانیا بڵاودەکاتەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە و ڕێگەپێدراون.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری حاجییان، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەیان کۆمپانیا دەستپێکرد کە ڤیزای گەشتیاری یەک ساڵەیان بۆ هاونیشتمانیان وەرگرتبوو.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکەم کە نیازی چوونە عەمرەیان هەیە، کاتێک دەچنە کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان داوای گرێبەستی کۆمپانیاکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بکەن، بۆئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەو کۆمپانیایە ڕێگە پێدراوە یان نا".

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە مۆڵەت لە 91 کۆمپانیا وەردەگرێتەوە و 97 کۆمپانیاش ئێستا ڕێگەپێدراون.

بۆ بینینی ناوی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکان کلیل لەم لینکە بکە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: