بڕیارێکی نوێ و جیاواز بۆ دووکاندارانی سۆران دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
بڕیارێکی نوێ و جیاواز بۆ دووکاندارانی سۆران دەردەکرێت

شاری سۆران. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ماوەیەكە بەشێك لە دووكان و بازاڕەكانی سۆران هاوشێوەی سەرجەم بازاڕ و مۆڵەکانی کوردستان بۆ پەیداكردنی كڕیار داشكاندنیان ڕاگەیاندووە، بەڵام داشكاندنەكە بەپێی ڕێکلامەکە نییە و  ئیدارەی قەزاکەش دەڵێت سزایان دەدەن.

 

وێنە گەورەكە: بۆ ڕێگریكردن لە هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان لەلایەن بازرگان و خاوەن دووكان و مۆڵەكانەوە، چاودێریی بازرگانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران فۆڕمێك بەو کەسانە پڕدەكاتەوە كە دەیانەوێت داشكاندن بكەن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە بەشێك لە دووكان و بازاڕەكان بە لافیتەی گەورە نووسراوە، "داشكاندن بۆ چەندین كاڵا كراوە"، كە دەچیتە ناو دووكانەكەوە داشكاندنەكە بەو جۆرە نییە و تەنها چەند شتێكی بچووكە، یان قیاسەكان نەماون، یان تەنها داشكاندن خراوەتە سەر چەند شتێكی كەمی دیاریكراو.

 

لێدوانی فەرمی: سەفا سەید خان، بەڕێوەبەری چاودێریی بازارگانیی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت:” هەر بازرگانێك یان خاوەن بازاڕ و دووكانێك بیەوێت داشكاندن بكات، دەبێت فۆڕمێك پڕبكاتەوە كە سەرجەم زانیارییەكانی لەبارەی داشكاندنەكەوە تێدابێت و ڕاست و دروست بێت، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت سزا دەدرێت".

 

ئەمەش بزانە: لەو فۆڕمەی كە پڕدەكرێتەوە دەبێت ئەم زانیارییانە بنووسرێت: پسوولەى کڕین، نرخى پێشوو و نرخى ئێستا، جۆرى کاڵا، بڕى داشکاندن بە دینار+ بە ڕێژە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: