بەرەی تورکمانی: بۆ کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید نەچووینەتە هیچ دانوستانێکەوە

شەیری بکە لە:
بەرەی تورکمانی: بۆ کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید نەچووینەتە هیچ دانوستانێکەوە

لۆگۆی بەرەی تورکمانی و وێنەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دیمەنێک لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز


بەرەی تورکمانی ڕەتیدەکاتەوە چووبێتە دانوستانەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا، کە تێیدا حکومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکهێنرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی 10ی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەرەی تورکمان کە دوو کورسی هەیە و نوێنەرایەتی نەتەوەی تورکمان دەکات بەشداری نەکرد، بۆیەش لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووە و پێیوایە کۆبوونەوەکە یاسایی نییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەخت دەکاتەوە، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید گفتوگۆیان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکردووە، ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەیەش بڵاودەکرێنەوە، "بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە".

زانیاریی زیاتر: "ئێمە پابەندین بە هیوا و خەونی گەلەکەمان و هیچ بڕیارێکیش نادەین کە کاریگەری لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان هەبێت، بۆیە چاوەڕێی بڕیاری دادگای عێراقی دەکەین لەسەر یاساییبوونی کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید"،  بەرەی تورکمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: