دوو تەقینەوەی بەهێز لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا ڕوویاندا

شەیری بکە لە:
دوو تەقینەوەی بەهێز لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا ڕوویاندا

تەقینەوەیەک لە ئاسمانی کیێڤ، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


دوو تەقینەوەی بەهێز لە كێڤی پایتەختی ئۆكراینا ڕوویاندا و تائێستاش زیانەکان ڕانەگەیێنراون، سوپای ئەو وڵاتەش جەخت دەکاتەوە دەتوانن ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا ببینەوە.

وێنە گەورەكە: شەڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا گەیشتووەتە قۆناغێكی نوێ، مۆسكۆ هێرشی ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر كیێڤ، ئۆكرایناش لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە هێرش دەكاتە سەر ڕووسیا و ڕووبەرێکی فراوانی لە هەرێمی کورسک لە ڕووسیا كۆنترۆڵ كردووە.

ئەوەی ڕوویدا: لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا دوو تەقینەوەی بەهێز لە كێڤ ڕوویاندا، تاوەکو ئێستا شێوازی تەقینەوەکان (ئایا تەقینەوە بوون یان هێرشی ئاسمانی) لەگەڵ زیانەکان ڕانەگەیێنراون.

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرایناوە كۆگایەكی پیشەسازی لە ڕووسیا سووتا .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: