سەرکردەیەکی سەربازیی حەماس کوژرا

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی سەربازیی حەماس کوژرا

ئاڤا نیوز

ئەحمەد وەلید ئەبوو عەرا، فەرماندەی لیواكانی قەسامی حەماس، بەهۆی بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل كوژرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە کەرتی ڕۆژئاوا ئۆتۆمبێلی ئەحمەد ئەبو عەرا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا، کەسێکی دیکەشی لەگەڵ بووە و دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانكردنی بنكە و بارەگا و سەركردەكانی حەماس لە كەرتی ڕۆژئاوا و كەرتی غەززە، لە لوبنانیش بەردەوام پێگەکانی حیزبولڵا بۆردوومان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئۆرشەلیم پۆست لە زاری گەورە بەرپرسێكی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: ”سوپا دڵنیایی دەدات لە بۆردوومانەكاندا ئەبوو عەرا كوژراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: