گەورەترین پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە دهۆکە

شەیری بکە لە:
گەورەترین پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە دهۆکە

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە دهۆک

ئاڤا نیوز


ساڵانە لە پارێزگای دهۆك زیاتر لە پێنج هەزار تۆن ماسی دەخورێت، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسیش لە پارێزگاكەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 150 پرۆژەی ماسی لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن و نزیکەی 80%ی پێداویستی پارێزگاکە دابین دەکەن، هاوکات ساڵانه پێنج هەزار و 200 تۆن ماسی لە شارەکە دەخورێت.

لێدوانی فەرمی: ڕێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆك بە ئاڤا نیوزی گوت:” ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك تاڕادەیەكی زۆر سامانی ماسی بەشی ناوخۆی پارێزگاكە دەكات و تەنها چەند بڕێكی كەم لە دەرەوە هاوردە دەكرێت”.

زانیاریی زیاتر: گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە ناوی (پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسیی دهۆک) لە پارێزگاكەیە.

ئەمەش بزانە: نرخی یەك كیلۆ ماسی برژاو لە میوانخانەکانی دهۆك لە نێوان 14 تاوەکو 15 هەزار دینارە و ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ خواردنی ماسی سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: