ئابووریناسێكی ئەمریكی هۆشداری لە پلانەكانی هاریس دەدات

شەیری بکە لە:
ئابووریناسێكی ئەمریكی هۆشداری لە پلانەكانی هاریس دەدات

کیڤن هاسێت، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی ئابووریی کۆشکی  سپی

ئاڤا نیوز

ئابووریناسێکی ئەمریکی لەبارەی کارنامەی کامالا هاریس لەڕووی ئابوورییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت دەکرێت تەواوی ئابووری ئەمریکا بڕوخێنێت.

وێنە گەورەكە: كەمالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، پلانێكی ئابووری بۆ وڵاتەكەی خستووەتەڕوو، ئابووریناسان دەڵێن لاوازە و مەترسیی گەورە بۆ سەر ئابووری وڵاتەکە دروست دەكات.


لێدوانی فەرمی: کیڤن هاسێت، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی ئابووریی کۆشکی  سپی دەڵێت:” سیاسەتەکانی وزەی سەوزی هاریس دەتوانێت ببێتە هۆی  مەترسیی گەورەی ئابووری".

ئەمەش بزانە: بەرنامەی كەمالا هاریس بۆ ئابووری بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كۆمپانیایانەی دەبنە هۆكاری زیادبوونی کاربۆن لە هەوادا کە گرفت بۆ ژینگە  دروست دەکەن و خۆیان لە باج  دەدزنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: