لە ئیسرائیل خۆپیشاندانی فراوان دەستیپێكرد

شەیری بکە لە:
لە ئیسرائیل خۆپیشاندانی فراوان دەستیپێكرد

دیمەنێک لە خۆپێشاندانەکە، وێنە: the times of israel

ئاڤا نیوز

لە تێلئەڤیڤی پایتەخت سەدان ئیسرائیلی بە ئاڵای وڵاتەکەیانەوە ڕژاونەتە شەقامەكان و داوای ڕزگاركردنی دیلەكانیان لەدەستی حەماس دەكەن.

وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە یەكەمین دانیشتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە قەتەر بێ ئەنجام كۆتاییهات و نەیانتوانی لەبارەی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان ڕێككەوتن بكەن، لە تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل خۆپێشاندان دەستیپێكرد و بەشێك لە شەقامەكانیان داخستووە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئیسرائیلییەكان لە شەقامەكان دروشمی ئازادی بۆ دیلەكان دەڵێنەوە، ئاڵای شین و سپی  ئیسرائیلیان هەڵگرتووە و لەسەر لافیتەی سوور ناوی دیلەكانیان نووسیوە و هاوار بۆ ئازادکردنیان دەكەن.

زانیاریی زیاتر: لە شەقامەكاندا بڵاوە بە پۆلیس كراوە، شەقامەكان داخراون و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ڕاگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: