عێراق لەبارەی ئاوڵەی مەیموون هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق لەبارەی ئاوڵەی مەیموون هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

وێنەیەک لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و کەسێکی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیموون

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی تەندروستیی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە پارێزگاکانی عێراق، لەبارەی ئاوڵەی مەیموون ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێوشێنی پێویست بگرنەبەر.

وێنە گەورەکە: خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە 13 وڵات وای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد باری لەناکاوی تەندروستیی جیهانی ڕابگەیێنێت.

نووسراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق نووسراوێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هاوپێچی نووسراوەکەی کردووە، تێیدا باری لەناکاوی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیاندووە، وەک مەترسییەک لەسەر تەندروستیی جیهانی.

زانیاریی زیاتر: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێکارە پێویستەکان دەکاتەوە و داوایان لێدەکات ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

لەلایەکی دیکە: د.سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "نووسراوەکەمان بەدەست گەیشتووە، بەیانی کۆبوونەوەمان دەبێت و ناوەڕۆکی نووسراوەکە و گرتنەبەری ڕێککارەکان تاوتوێ دەکەین و بڕیاری پێویستی خۆمان دەدەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ