لە سەرتاسەری لوبنان کارەبا بڕا

شەیری بکە لە:
لە سەرتاسەری لوبنان کارەبا بڕا

دیمەنێکی شاری لوبنان لە شەودا، وێنە: euractiv

ئاڤا نیوز


بەهۆی کێشەی سووتەمەنییەوە، نزیکەی کاتژمێرێکە کارەبا  لە سەرتاسەری لوبنان بڕاوە، بە فڕۆکەخانە و شوێنە گشتییەکان و سەرجەم دامەزراوەکانەوە.

وێنە گەورەکە: دوای قوڵبوونەوەی قەیرانی سووتەمەنی بۆ دابینکردنی کارەبا، ئەمڕۆ سەرجەم کارگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە لوبنان لەکار وەستان و بەو هۆیەوە کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتەکە بڕا.

هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی لوبنان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لەو سووتەمەنییە وەردەگرێت کە لەلایەن عێراقەوە بۆی دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرەزەکانی لوبنان کە ماوەی شەش مانگە شایستە داراییەکانی بە عێراق نەداوە، کێشەی لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ دروست بووە.

چارەسەرەکان: د.وەلید فەیاز، وەزیری وزە و ئاوی لوبنان پێش وەستانی تەواوەتی بەرهەمهێنانی کارەبا، داوای کردبوو تاوەکو کێشەی بیمەی سووتەمەنی عێراقی چارەسەر دەکرێت، بەرهەمی وێستگەکانی کارەبای ئاو کە لەنێوان 80 بۆ 100 مێگاواتدایە، بخەنە سەر تۆڕی گشتی کارەبای لوبنان و سوودی لێوەربگیرێت.

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: