کۆماندۆ: كارمەندێكمان بەهەڵە لەلایەن کارمەندێکی دیکەوە کوژرا

شەیری بکە لە:
کۆماندۆ: كارمەندێكمان بەهەڵە لەلایەن کارمەندێکی دیکەوە کوژرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هێزەكانی كۆماندۆ ڕایگەیاند، كارمەندێكیان لەلایەن هاوسەنگەرێكییەوە بریندار كراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە هاوسەنگەرەكەی فیشەكی لەدەست دەرچووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بڵاویکردووەتەوە: كاتژمێر 09:00ی شەوی هەینی 16ـی ئابی 2024، كارمەندێكیان بەناوی (زێدان عەزیز عەبدول سورچی) لەلایەن هاوسەنگەرێكییەوە لە كاتێكدا سەرقاڵی چەك پاككردنەوە بووە، فیشەك لە دەستی دەردەچێت و برینداری دەكات.


زانیاریی زیاتر: دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمی پزیشكییەوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەكرێت، بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە كاتژمێر 10:00ی هەمان شەو گیانی لەدەستداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی كۆماندۆ، ئەو کارمەندەی فیشەکی لەدەست دەرچووە دەستبەسەركراوە و ڕادەستی یاسا کراوە و لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەكە دەستی پێكردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: