شارەوانی ئیزمیر بۆ ئاڤا: هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و 21 کەس بریندارن

شەیری بکە لە:
شارەوانی ئیزمیر بۆ ئاڤا: هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و 21 کەس بریندارن

دیمەنی ئاگرەکە - وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


شارەوانی ئیزمیر لە توركیا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هێشتا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە و 21 كەسیش بریندارن. 


وێنە گەورەکە: دارستانەکانی تورکیا چەندین جارە دەسووتێن و زیانێکی زۆری کشتوکاڵی و ژینگەیی بەر ناوچە دارستانییەکان کەوتووە.


لێدوانی فەرمی: ئێلیف دێمیرجی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی شارەوانی ئیزمیر بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند: هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، چەند گەڕەکێکی ناو شار و گوندەکانی دەوروبەر چۆڵکراون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئاسمان و زەوی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.


لە لایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤانیوز کە باس لە درەنگ گەیشتنی تیمی فریاگوزاری دەکرێت، دێمیرجی گوتی: تیمەکان لەلایەن شارەوانییەوە لە کاتی خۆیدا نێردراون، بەڵام بەهۆی تووندی ڕەشەباوە کە لە سەرووی 80 کیلۆمەترەوە بووە، هێلیکۆپتەر نەیتوانیوە بە ناوچە دارستانییەکان بگات.

 
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە گەڕەکەکانی یەمان و سانچاک چۆڵکراون دوکەڵی ڕەش تەواوی ئاسمانی شاری داپۆشیوە. 


زیانە سەرەکییەکان: زیاتر لە سێ هەزار و 400 هێکتار زەوی سووتاون، 16 خانوو سووتاون، نۆ کارگە و شوێنی کارکردن زیانیان بەرکەوتووە، 21 کەس بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: