لە غەززە 16 ئەندامی یەک خێزان لە بۆردوومانێکدا کوژران

شەیری بکە لە:
لە غەززە 16 ئەندامی یەک خێزان لە بۆردوومانێکدا کوژران

دیمەنێکی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، 16 کەسی خێزانێک لە ناوەڕاستی غەززە کوژران.


چی ڕووویدا: فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل ماڵێکی گەڕەکی زووەیدەی ناوەڕاستی غەززەی بۆردوومانکرد، 16 کەس لەو خێزانە بەیەکەوە کوژران، کە نۆ یان منداڵ و سیانیان ژنن، ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.


لێدوانی فەرمی: مەحمود باسل، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: بۆردوومانەکە ماڵێکی کردووەتە ئامانج لە گەڕەکی زووەیدا لە ناوەڕاستی غەززە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئەحمەد ئەبو غول، شایەتحاڵ دەڵێت: نزیکەی کاتژمێر یەکی بەیانی، ئیسرائیل لەناکاو سێ مووشەکی ڕاستەوخۆ ناوە بە ماڵەكەوە کە هەموویان منداڵ و ژن بوون.


باکگراوند: لە ماوەی 11 مانگی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل نزیكەی 40 هەزار هاووڵاتی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: