‌ فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

شەیری بکە لە:
‌ فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

لۆگۆی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

ئەنجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی دەدات له‌سه‌ر دامەزراندنی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌.

بۆچی گرنگە: دامەزراندنی فەرمانگەکە بۆ کەمکردنەوە و خۆگونجاندن و پێوانەکردنی زەرەر و زیانەکانی ژینگەیە، بەتایبەت کە ئێستا جیهان لەژێر کاریگەری ڕژدی گۆڕانی کەشوهەوادایە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە ئاڤا نیوزی گوت: فەرمانگەکە لە دوو بەش پێکدێت؛ بەشی کەمکردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ بەشی زەرەر و زیانەکان. هەر بەشێکیش دوو هۆبە لەخۆدەگرێت بۆ کارکردن لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا.

باکگراوند: بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتیی ژینگە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ 18% بەرزبووەتەوە، له‌م ماوه‌یه‌ كار بۆ چاندنی 100 ملیۆن دار بەڕوو كراوه‌، ئێستا نزیكەی 200 هەزار دار بەڕوو چێنراون و پرۆژەکەش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: