لە 73٪ی عێراقییەکان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین

شەیری بکە لە:
لە 73٪ی عێراقییەکان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین

خۆپیشاندان دژی هەمواری یاساکا لە بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بەگوێرەی ڕاپرسییەکی تیمی ڕاپرسی عێراقی، زیاتر لە 73٪ی عێراقییەکان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین.


وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بابەتی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە عێراق بووەتە جێی مشتومڕ و ناکۆکیی زۆری هاووڵاتیان، دەستەبژێر، ڕێکخراوەکان و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی، کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی لەدەرەوەی دادگاکان بە شوو دەدرێن،  هاوسەرگیری کاتی ڕێگەپێدراو دەبێت، لەکاتی جیابوونەوە منداڵ لای باوک دەبێت و پرۆسەی هاوسەرگیری لە دادگەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی ڕاپرسی عێراقی (IPT)، ڕاپرسییەکی ئەلیکترۆنی لەگەڵ 61 هەزار و 648  هاووڵاتی عێراقی کردووە، بەپێی ڕاپرسییەکە 73.2٪ بەتووندی دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین، لەبەرامبەردا 23.8٪ بەتووندی پاڵپشتیی هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن.


گۆشەیەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپرسییەکە 81.6٪ی بەشداربووان دەیانەوێت یاسای باری کەسێتیی مەدەنی بێت، 18.4٪یش یاسایەکی ئاینیی و تایفەگەرییان دەوێت.


باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 4-8-2024 پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959 کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: