یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی کەپتاگۆن - وێنە: فرانس پرێس

ئاڤا نیوز 


هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا یەکێک لە "گەورەترین" تۆڕەکانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکرد، دەست بەسەر زیاتر لە 220 کیلۆگرام حەبی کەبتاگۆنی هۆشبەریشدا گیرا.


وێنە گەورەکە: دەستگیکردنی تۆمەتبارانی بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق بووەتە کاری ڕۆژانەی هێزە ئەمنییەکان، بەشێوەیەک عێراق بووەتە گۆڕەپانی ساغکردنەوەی ئەو ماددانە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەنتەری میدیایی ئەنجوومەنی دادگەی باڵای عێراق، یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا دەستگیرکراون کە ژمارەیان 10 کەس بووە، هەندێکیان بازرگانی بیانی بوون و 221 کیلۆگرام حەبی کەبتاگۆنی هۆشبەریان پێ بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەشت هەزار کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشەبەردا گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: