دانووستانەکانی غەززە دەست پێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دانووستانەکانی غەززە دەست پێدەکەنەوە

دیمەنی غەززە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


دوای دوو ڕۆژگفتوگۆی بەردەوام، دانوستانەکانی غەززە لە دەوحە وەستان و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێبکەنەوە.


وێنە گەورەکە: ئەمریکا، میسر و قەتەر لە هەوڵی ئەوەدان لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکاندا بگەنە ڕێککەوتنێک لە کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بهێنێت و بەردانی بارمتەکانی لێ بکەوێتەوە. 


لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتن نزیکن، بەڵام هێشتا پێی نەگەیشتوون.


قووڵتر: پێشنیازی نوێی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەسەر بنەمای پێشنیازە کۆنەکانی خراوەتە ڕوو. 


لە لایەکی دیکەوە: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆ ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: