کۆریای باکوور سنوورەکانی بە ڕووی گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور سنوورەکانی بە ڕووی گەشتیارە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە

سەرۆکی کۆریای باکوور- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


لە کۆتایی ئەمساڵ کۆریای باکوور، سنوورەکانی بە ڕووی گەشتیارە نێودەوڵەتییەکاندا دەکاتەوە.  


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا بە هۆی پەتای کۆرۆناوە کۆریای باکوور سنوورەکانی بە ڕووی گەشتیارە بیانییەکان داخستووە، لە کۆتایی ئەمساڵ بەنیازی کردنەوەی ئەم سنوورانەیە.   


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە ناوی کۆریۆ ڕایگەیاند: لە لایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکانی کۆریای باکوور ئاگادار کراونەتەوە، ئەمساڵ گەشتیاران دەتوانن سەردانی شاری سامجیۆن بکەن کە دەکەوێتە نزیک سنووری چین.  


زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بە ناوی (شارێکی شاخاوی شارستانیی پێشکەوتوو) کۆریای باکوور دەست دەکات بە دروست کردنی کۆمەڵێک باڵەخانە و شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر و سەنتەری بازرگانی و تەندروستی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: