ئاڤا بەدواداچوون بۆ كاری لیژنە تایبەتەكەی چاودێری دارایی عێراق دەكات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ كاری لیژنە تایبەتەكەی چاودێری دارایی عێراق دەكات

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


دوو ڕۆژ لەمەوبەر دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی لیژنەیەکی 15 کەسی پێکهێناوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام ئاڤا نیوز زانیویەتی یەکەمجار نییە ئەو لیژنە تایبەتمەندە سەردان دەكەن و پەیوەندی بە بوودجەوە هەیە.


وێنە گەورەکە: لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵەکانی 2023،2024،2025، بەپێی یاسای بوودجە هەموو سێ مانگ جارێک پێویستە لیژنەیەکی چاودێری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەو لیژنە 15 کەسییەی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق دێنە هەرێمی کوردستان، هیچ پەیوەندییان بە وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی 2023 تا کۆتایی ساڵی 2025 هەموو وەرزێک لیژنەیەک لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق دێنە هەرێمی کوردستان بۆ وردبینی لە داهاتەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: