ئاڤا بەدواداچوون بۆ هێرشكردنە سەر شوێنە کوردییەکان لە بەریتانیا دەكات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هێرشكردنە سەر شوێنە کوردییەکان لە بەریتانیا دەكات

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


پەیامنێری ئاڤا میدیا لەشاری Hullی بەریتانیا، سەردانی ئەو شوێنانە دەکات کە لەلایەن خۆپیشاندەرە ڕاستڕەوەکان پەلامار دراون.


وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە لە چەند شارێکی بەریتانیا شوێنەکانی مانەوەی کۆچبەران کەوتوونەتە بەر هێرشی ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان، دوای ئەوەی هێرش بۆ سەر ناوەندێکی فێرکردنی سەما لەلایەن گەنجێکی کۆچبەرەوە ڕوویدا و چەند کەسێکی کوشت و چەند کەسێکیشی بریندار کرد.


زانیاریی بەدەستهاتوو: کوردستان حەسەن، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شاری Hull دەڵێت: ئەم شارە بووەتە سەکۆی هێرشی خۆپیشاندەران، لەم چەند ڕۆژەدا خۆپیشاندەرە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان ‌هێرشیان کردووەتە سەر هۆتێلێکی شوێنی مانەوەی کۆچبەران، هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر دووکانێکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل و چوار کوردیان بریندار کردووەو نۆ ئۆتۆمبێلیان سووتاندووە.


لێدوانی فەرمی: داڤان یەحیا، نوێنەری ڕەوەندی کوردی لە شاری هۆڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم شارە حەوزی سەرەکی "ڕەگەزپەرستەکان"ە، خۆپیشاندەران پەنجەرەکانی گەورەترین هوتێلی ئەم شارەیان شکاندووە، ئەگەرچی پۆلیس دەڵێت، ژیان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام ئاسایی نەبووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا هەزار و 500 کەس لە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە بەریتانیا دەستگیرکراون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: