عێراق ڕێکاری خۆپارێزی دژی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
عێراق ڕێکاری خۆپارێزی دژی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون دەگرێتەبەر

دەستی تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی تەندروستیی عێراق تیمی پزیشکی لە هەموو پارێزگا و  فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بڵاوە پێدەکات، بۆ ئامادەباشی لەپێناو چارەسەرکردنی هەر تووشبوونێک بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون.


وێنە گەورەکە: نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە بەشێکی زۆر وڵاتان بڵاوبووەتەوە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی لە عێراق هەیە، حکومەتی عێراقیش بۆ خۆپارێزیی لەو نەخۆشییە کۆمەڵێك ڕێکاری تەندروستیی گرتووەتەبەر.


لێدوانی فەرمی: ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکاری خۆپارێزییمان لە هەموو پارێزگاکان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، تیمی پزیشکی لە دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان جێگیرکراون لەپێناو دڵنیابوون لە تووشنەبوونی گەشتیاران بە نەخۆشییەکە.


لە لایەکی دیکەوە: سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتیکردەوە "هیچ تووشبوویەک بەو نەخۆشییە لە عێراقدا تۆمار نەکراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: