پێشمەرگە بۆ کێوماڵکردنی ناوچە گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا

شەیری بکە لە:
پێشمەرگە بۆ کێوماڵکردنی ناوچە گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا

دیمەنێکی پێشمەرگە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە- وەزارەتی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچە گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنێکی لە گوندەکانی ( قەرەحەسەن و لەیلان) ئەنجامدا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە 16-8-2024، هێزەکانی لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: لە دەوروبەری گوندەکانی (قەرەحەسەن - لەیلان)ی سنووری پارێزگای کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستانیان لێدەکرێت ئەنجامدا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، هاوڵاتیانی گوندەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد.


وێنە گەورەكە: چەكدارانی داعش ماوەیەكە لە نێوچە جێناكۆكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە دەستیان بە جموجوڵ كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: