کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە نهێنییەکی دیکەی کوشتنی باوکی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە نهێنییەکی دیکەی کوشتنی باوکی ئاشکرا دەکات

عەبدولسەلام هەنییە کوڕی ئیسماعیل هەنییە

ئاڤا نیوز 


کوڕی ئیسماعیل هەنییە نهێنییەکی نوێ، لەبارەی شێوازی بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنییەی باوکی ئاشکرا دەکات.


وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا شێوازی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ناڕوونە، بەگوتەی یەکێک لە کوڕەکانی لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی شوێنی مۆبایلەکەی مووشەکی ئاڕاستە کراوە.


لێدوانی فەرمی: عەبدولسەلام هەنییە، کوڕی ئیسماعیل هەنییە گوتی: مووشەک شوێنی مۆبایلەکەی کەوتووە کە لە نزیک سەرینەکەی داینابوو و مووشەکەکە ڕاستەوخۆ بەر جەستەی کەوتووە.


زانیاریی زیاتر: عەبدولسەلام هەنییە ڕەتیدەکاتەوە بۆمب لە ژووری مانەوەی چێندرابێت وتەقێنرابێتەوە، چونکە ئەگەر وابووایە ئەوا چەندین پاسەوان و ڕاوێژکاری دیکە لە ژوورەکانی تەنیشت ژوورەکەی باوکی بوونە و هەندێکیانیش لەهەمان ژوور دانیشتبوون، بەڵام هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسماعیل هەنییە لە شەوی 31ی تەمموزی 2024 لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران بە مووشەکێک کرایە ئامانج، حکومەتی ئێران، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: