ورچە کوژراوەکە مۆمیا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ورچە کوژراوەکە مۆمیا دەکرێت

وێنەی ورچەکە

ئاڤا نیوز  


دوای ئەوەی لە کوێستانی باڵەکایەتی ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریداوە، ورچەکە لە چیا بهێنێتە خوارەوە و مۆمیای بکات.


وێنە گەورەکە: بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەی شاخاوی و چیایی هەرێمی کوردستان، چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی و دەگمەن لە چیاکان دەژین و بە فەرمی ڕاوکردنیان قەدەغەیە.


لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەسەر داخوازی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نۆ تیمی بەرگریی شارستانی سۆران دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێ کەوتوون بۆ شوێنی ورچە کوژراوە و دەیهێننە خوارەوەو بڕیارە مۆمیا بکرێت.


زانیاریی زیاتر: هەژار ماهیر دەڵێت: دوای ئەوەی لەلایەن تیمێکی پسپۆڕ لە هەولێر کاری مۆمیاکردنی تەواو دەبێت، لە "ناشناڵ پارکی هەڵگورد – سەکران" دادەنرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە هەر کەسێک ورچی قاوەیی ڕاو بکات سزاکەی 10 ملیۆن دینارە، ئەگەر ساغبێتەوە هەر کەسێک ورچی قاوەیی دەکوژێت سزاکەی 20 ملیۆن دینار دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان