ئاگری کێڵگە پەلەوەریيەکەی قوشتەپە کۆنترۆڵکرا

شەیری بکە لە:
ئاگری کێڵگە پەلەوەریيەکەی قوشتەپە کۆنترۆڵکرا

دیمەنی دوای سووتانی کێڵگە پەلەوەرییەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە قوشتەپە ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر کەوتووەتەوە و لە لایەن بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.


لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە بە ئاڤا نیوزی گوت: لە سنوورەکەیان ئاگر لە کێڵگەیەکی بەتاڵی پەلەوەر کەوتەوە، بەهۆیەوە قەفەس و کەلوپەلی نێو کێڵگەکە و سەدان دۆنم پەرێز و گەنم و سیستەمی ئاودێری جووتیاران سووتاون.


لە لایەکی دیکەوە: خاوەنی کێڵگەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیانی 650 هەزار دۆلارم بەرکەوتووە و ناشزانم ئاگرەكە لە کوێوە هاتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ليژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکان پێکهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان