لە دهۆک دوو کەس بەهۆی بەکارهێنانی پارەی ساختە دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە دهۆک دوو کەس بەهۆی بەکارهێنانی پارەی ساختە دەستگیر دەکرێن

دیمەنێک لەو پارە تەزویرەی دەستی بەسەردا گیراوە؛ وێنە: ئاسایشی دهۆک

ئاڤا نیوز

ئاسایشی دهۆک دوو کەس بەتۆمەتی ئاڵوگۆڕکردنی پارەی ساختە دەستگیر دەکات، دەستیش بەسەر پێنج هەزار دۆلاری ساختەدا دەگرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێک کە ئاسایشی دهۆک وێنەیەکی بۆ ئاڤا نیوز ناردووە، چەند کەسێک پارەی ساختەیان بۆ قومارکردن ئاڵۆگۆڕ کردووە، دوای بەدواداچوون توانراوە دوو کەس دەستگیر بکەن و دەست بەسەر پێنج هەزار دۆلاری ساختەدا بگرن.

زانیاری زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بۆ دادگە ڕەوانەکراوە، هەروەها بەپێی ماددەی 281 مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان