هێرشی ئیسرائیل ڕێگرە لەبەردەم ڤاکسینکردنی منداڵانی غەززە

شەیری بکە لە:
هێرشی ئیسرائیل ڕێگرە لەبەردەم ڤاکسینکردنی منداڵانی غەززە

چەند منداڵێکی غەززە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ شەڕی غەززە بوەستێت، تا تیمەکانیان بتوانن منداڵانی غەززە ڤاکسینە بکەن.


وێنە گەورەکە: 640 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە پێویستییان بە پێکوتەی دژ بە شەلەل هەیە، بەڵام بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تیمەکان ناتوانن منداڵانن بکوتن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانەوێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە هەڵمەتی پێدانی ژەمە ڤاکسینی دژ بە شەلەل بدەنە منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵ. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی تەندروستیی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "بە بێ ڕاگرتنی مرۆییانەی شەڕ، گەیاندنی هەڵمەتەکە ئاستەم دەبێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: