ئەمریكا: هیچ نووسراوێكمان بۆ کشانەوە لە عێراق پێنگەیشتووە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا: هیچ نووسراوێكمان بۆ کشانەوە لە عێراق پێنگەیشتووە

کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیێنێ، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکیان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێنەگەیشتووە.

وێنە گەورەكە: یەكێك لە گەرمترین بابەتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كشانەوەی ئەمریكایە لە عێراق، پەرلەمان دانیشتنێكی لەبارەیەوە كرد، بەڵام ئەنجامی نەبوو. حكومەتی عێراق و لایەنە شیعەکانیش دەڵێن دەبێت بكشێنەوە.

لێدوانی فەرمی: پات ڕایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا لەمبارەیەوە دەڵێت: "هیچ نووسراوێكمان پێنەگەیشتووە بۆ كشانەوە لە عێراق".

باکگراوند: لیژنەیەکی هاوبەش بەمەبەستی دیاریکردنی خشتەیەک بۆ دیاریکردنی وادەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق پێکهێنراوە و تاوەکو ئێستا دوو گەڕی دانیشتن کراون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ