لە دیوانییە بەهۆی ڕووداوێکی ترافیک 61 زیارەتكار دەبنە قوربانی

شەیری بکە لە:
لە دیوانییە بەهۆی ڕووداوێکی ترافیک 61 زیارەتكار دەبنە قوربانی

پاسی زیارەتکارانی ئێرانی لەدوای ڕووداوەکە- وێنە؛ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئاڤا نیوز

 

لە پارێزگای دیوانییەی عێراق، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، 61 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی.

وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن، هەزاران زیارەتکاری ئێرانی ڕوودەکەنە عێراق و شاری کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بەو بۆنەیە.

زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگەی خێرای دیوانییە، پاسێک کە سەرجەم سەرنشینەکانی زیارتکارانی ئێرانی بوون، لەکاتی گەڕانەوەیان بەرەو دەروازەی شەلامچە، خۆی بە تانكەرێکی نەوتهەڵگردا کێشاوە.

زانیاریی زیاتر: یەکێک لە زیارەتکاران و شۆفێری پاسەكە كە بەڕەگەز عێراقی بوو، گیانیان لەدەستدا. هاوکات 59 زیارەتکاری دیکەش برینداربوون و دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: