كاوە مەحموود: پارتی حیزبێكی كاریگەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سكرتێری گشتیی حیزبی شیوعی كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە پارتی لە دوای هەڵبژاردن سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كۆبكاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: كاوە مەحموود بە مەجید خزر، پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە لەو بۆنەیەدا هەوڵەكانمان بۆ پاراستنی كیانی هەرێمی كوردستان زیاتر بكەین و ئەمە هاندەرێک بێ بۆ بەردەوامی لە خەبات و تێكۆشان، پارتی حیزبێكی كاریگەری سەرەكییە لە گۆڕەپانی تێكۆشانی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

زانیاریی زیاتر: سكرتێری گشتیی حیزبی شیوعی ئەوەشی گوت، هەرچەندە ئێستا لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین و ململانێكان زیاد دەبن، بەڵام پێویستە پارتی لە دوای هەڵبژاردن زەمینەیەكی لەبار بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕەخسێنێ، بۆ ئەوەی هەموو بەیەكەوە حكومەتێكی یەكگرتووی نیشتمانیی گەورە دروست بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: