ژنێک دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی تایلەند

شەیری بکە لە:
ژنێک دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی تایلەند

پایتۆنگتارن شیناواترا، سەرۆکوەزیرانی تایلەند. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

پایتۆنگتارن شیناواترا لەلایەن پەرلەمانی تایلەندەوە بە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیران لە مێژووی وڵاتەکە.

 

وێنە گەورەکە: شیناواترا، تەمەنی 37 ساڵە و دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی مێژووی تایلەند. لە دوای پوری، دەبێتە دووەم ژن کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەو پۆستەی وەرگرتبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: شیناواترا ڕاگەیاند، من بەڕاستی هیوادارم کە بتوانم وا بکەم خەڵک متمانەیان بە خۆیان هەبێت. هیوادارم کوالێتیی ژیانی هەموو تایلەندییەکان باشتر و بەهێزتر بکەم.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمی سیاسیی تایلەند پادشایەتیی دەستوورییە. سەرۆکوەزیران لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت. شیناواترا بە 319 دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر 145 دەنگی نەخێر هەڵبژێردرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: