سەرۆک بارزانی: هەمووان دەزانن پارتی بەهێز بێ كوردستانیش بەهێزە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: هەمووان دەزانن پارتی بەهێز بێ كوردستانیش بەهێزە

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، چەندە پارتی بەهێز بێ، ئەوەندەش كوردستان بەهێزە.

 

پەیامی فەرمی: لە پەیامەكەیدا سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لەو ڕۆژە دەڵێ: پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا ئامرازێک بووە لەدەستی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پارتی بۆ ڕزگاریی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە، بۆ ئەوە دامەزراوە خەڵكی كوردستان سەرفراز بن و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەردەم پارێزراو بێت.

 

ئەوەش بزانە: سەرۆک بارزانی داوای لە جەماوەری پارتی کردووە، لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حیزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن، ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ