محەممەد حاجی مەحموود داوایەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەكات

شەیری بکە لە:

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان داوایەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەكات.

 

وێنە گەورەكە: 78 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرا، هاوكات سەرۆک بارزانیش لە سابڵاغی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بوو.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو كاتەی پارتی دامەزرا، سەرەتای ئەلفوبێی سیاسەت بوو لە كوردستان، لە ماوەی 78 ساڵی تەمەنیدا پارتی توانیویەتی چەندین دەستكەوتی گرنگ بەدەست بێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: دۆخی جیهان و ناوچەكە ئاڵۆزە و نێوماڵی كورد شپرزەیە، ئومێد دەكەم پارتی و سەرۆک بارزانی هەنگاوێكی گرنگ بۆ كۆكردنەوەی رێكخستنەوەی ماڵی كوردستانی و كۆبوونەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەكان بنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد حاجی مەحموود پێیوایە زۆر گرنگە سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دوورخستنەوەی كورد و هەرێمی كوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزیی ناوچەكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: