ئەمریکا تووندوتیژیی جووە نیشتەجێکراوەکان سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا تووندوتیژیی جووە نیشتەجێکراوەکان سەرکۆنە دەکات

گەڕەکێکی وێرانبووی غەززە. وێنە: ئەکسیۆس

ئاڤا نیوز

 

کۆشکی سپی هێرشی "قبوڵنەکراو"ـی جووە نیشتەجێکراوەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان لەسەر خاکی "داگیرکراوی فەلەستینییەکان" سەرکۆنە دەکات. 

 

چیرۆکی سەرەکی: تووندوتیژیی جووە نیشتەجێکراوەکان لە بەرامبەر فەلەستینییەکانی کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو بەردەوامە و بەم هۆیەوە لە نوێترین ڕووداودا فەلەستینییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، "هێرشی نیشتەجێکراوە تووندوتیژەکان لە دژی فەلەستینییە سڤیلەکان لە کەرتی خۆرئاوا پەسەندکراو نییە و دەبێت بووەستێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە و هاوکات ئیسرائیل لە داگیرکردنی خاکی نوێی فەلەستین لە کەرتی خۆرئاوا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: