نێچیرڤان بارزانی: پارتی به‌هيواوە کار بۆ داهاتوويه‌كى گه‌شتر ده‌كات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: پارتی به‌هيواوە کار بۆ داهاتوويه‌كى گه‌شتر ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایكبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، پارتی به‌ هيوا و ئومێده‌وه‌ بۆ داهاتوويه‌كى گه‌شتر كار ده‌كات.

 

وێنە گەورەكە: 78 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرا، هاوكات سەرۆک بارزانیش لە سابڵاغی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند: مايه‌ى شانازييه‌كى گه‌وره‌يه‌ كه‌ له‌ ڕۆژى دامه‌زراندييه‌وه‌، پارتى پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تييه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ ئازادى و سه‌رفرازيى كوردستان و تا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى به‌بڕواوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌.

 

زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پارتى چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌يه‌، ئێستا و بۆ هه‌ميشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: