لە ناوەڕاستی سووریا دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە بیسترا

شەیری بکە لە:
لە ناوەڕاستی سووریا دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە بیسترا

دیمەنی تەقینەوەیەکی ڕابردوو لە حومس- وێنە: میدیای سووریا

ئاڤا نیوز

 

میدیاكانی ئیسرائیل و سووریا بڵاویان کردەوە، له‌ شاری حومسی سووریا، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك  ڕوویاندا، ڕوانگەی سووری دەڵێت زیانەکان دیار نین.


وێنە گەورەکە: لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا ناوە ناوە ڕووداوی تەقینەوە ڕوودەدەن و هەندێک جار درۆنەکانی ئیسرائیل، هێزە لایەنگرەكانی ئێران لەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.


زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: به‌گوێره‌ی میدیاکانی سووریا، تەقینەوەكان پێدەچێت لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بێت بۆ سه‌ر شاری حومس لەنێوەڕاستی ‌سووریا.


لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تائێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەمان سەبارەت بەم ڕووداوە نییە و لە زیانە گیانی و ماددییەکان ئاگادار نین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: