مەكتەبی سیاسیی پارتی: 16ی ئاب تەنیا یادی حزبێک نییە

شەیری بکە لە:
مەكتەبی سیاسیی پارتی: 16ی ئاب تەنیا یادی حزبێک نییە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز


مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند،" 16ی ئاب تەنیا یادی حزبێک نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژوویی بوو، بۆ گەلەکەمان".


وێنە گەورەکە: 78 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لە 16-8-1946، دامەزرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: هەموو ئەو دەستكەوتانەی هەن گەواهیدەرن، پارتی بە گیانی كوردایەتی و برایەتی كاری كردووە و هەنگاو دەنێین بۆ بەهێزترکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسیی و سەقامگیری زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان".


زانیاریی زیاتر: "لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆی بەردەوام داین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بە تایبەت مووچە و شایستەکانی مووچە خۆران و لەسەر ئاستی ناوچەکەش، پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە". مەكتەبی سیاسی پارتی وا دەڵێت.


گۆشەیەکی دیکە: مەكتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: "هاوکار دەبین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بێ دەستێوەردانی هیچ لایەنێک".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: