لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 15هاووڵاتی کورد لە عەفرین دەستگیر کراون

شەیری بکە لە:
لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 15هاووڵاتی کورد لە عەفرین دەستگیر کراون

گرووپێکی چەکدار لە عەفرین- وێنە: میدیای سووریا

ئاڤا نیوز 


بەگوتەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ژنان و منداڵانی کورد لە لایەن گروپە چەکدارە توندڕەوەکانەوە لە عەفرین زیادی کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئازاری 2018، تورکیا هێرشێکی فراوانی کردە سەر عەفرین و کۆنترۆڵی کرد، بەهۆیەوە هەزاران خەڵکی ئەو شارە ئاوارەبوون و ئێستا شارەكە لەژێر دەسەڵاتی چەندین گرووپی چەكداردایە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا 15 هاووڵاتی کوردیان لە عەفرین دەستگیرکردووە کە سیانیان ژنن، لەگەڵ شەش منداڵ و حەوت پیاو، بەڵام هەشت کەسیان ئازادکراون ئەوانی دیکە تا ئێستا بێسەروشوێنن.


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕوانگەی سووریا "چەکدارەکان ئەشکەنجەی هاووڵاتیان دەدەن و ناچاریان دەکەن ئەگەر پارەیان پێ نەدرێت تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان" دەدرێتە پاڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان