چەکدارێکی حەماس لە تۆڵەی کوژرانی منداڵەکانیدا بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژێت

شەیری بکە لە:
چەکدارێکی حەماس لە تۆڵەی کوژرانی منداڵەکانیدا بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژێت

وێنەی ژمارەیەک بارمتە لە دیوارێکی تێلئەڤیڤ هەڵواسراون- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، چەکدارێکیان دوای ئەوەی هەواڵی کوژرانی دوو منداڵی لە هێرشێکی ئیسرائیل پێدەگات، لە تۆڵەدا بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژێت.  


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەوان ساڵی ڕابردوو تەرمی ئەو بارمتەیەیان لە غەززە بردووەتەوە کە حەماس وێنەکەی لەگەڵ بەیاننامەیەکدا بڵاوکردووەتەوە. 


لە لایەكی دیكەوە: ڕۆژی دووشەممە، 12-8-2024، حەماس ڕایگەیاندبوو لە "ڕووداوێکی نەخوازراودا" بارمتەیەکی ئیسرائیلی کوژراوە و دوو بارمتەی دیکەش بریندار بوون.


وێنە گەورەكە: لەحەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەماس كاتێك هێرشیكردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە 200 ئیسرائیلی بە بارمتەگرت، هێشتا ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیل لای حەماس لە کەرتی غەززە ماون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: