لە سێ ساڵدا، 2.5 ملیۆن کچی ئەفغانستان لە خوێندن بێبەشکراون

شەیری بکە لە:
لە سێ ساڵدا، 2.5 ملیۆن کچی ئەفغانستان لە خوێندن بێبەشکراون

چەند خوێندکارێکی کچ لە زانکۆی کابووڵ لە ساڵی 2022 - AP

ئاڤا نیوز 


دوای گەڕانەوەی تاڵیبان، ئەفغانستان تەنیا وڵاتی جیهانە کە خوێندنی دواناوەندیی کچانی تێدا قەدەغەیە.   


وێنە گەورەکە: لە دوای دامەزراندنی حکومەتی تاڵیبان، خوێندنی دواناوەندی بۆ کچان قەدەغە کراوە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کچان لە دەرفەتی خوێندن بێبەش دەبن.   


ژمارەکان وادەڵێن: بە پێی داتاکانی ئاژانسی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا، لە ئەفغانستان نزیکەی 2.5 ملیۆن کچ لە قۆناغی دواناوەندی و قۆناغەکانی دیکە لە دەرفەتی خوێندن بێبەشکراون.

  
زانیاریی زیاتر: یونسکۆ دەڵێت بەرپرسانی تاڵیبان نزیکەی دوو دەیە پێشکەوتنی بەردەوامیان لە بواری پەروەردە لە ئەفغانستان لەناوبردووە، ئێستا داهاتووی تەواوی نەوەیەک لە مەترسیدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: