%30 ی وەزارەتەکان فۆڕمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە

شەیری بکە لە:
%30 ی وەزارەتەکان فۆڕمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە دەوروبەری شاری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە کۆی 21 وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش وەزارەت فۆڕمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەن.


وێنە گەورەکە: 33 ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی وەرگرتنەوەی فۆڕمی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران لە وەزارەتەکانیان و نزیکەی دوو مانگە ڕووپێوی زەوییەکان دەستیپێکردووە، %75ـی زەوییەکان لە پارێزگاکان ئامادەن بۆ دابەشکردن.


لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای گەڕاندنەوەی فۆڕمی فەرمانبەران لە وەزارەتی پەیوەست وردبینی بۆ ناوەکان دەکرێت، دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای ڕەزامەندی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەنێردرێت."


باکگراوند: دوای 18 ساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێکردووەتەوە، نزیکەی 200 هەزار کەس دەگرێتەوە و فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 ـیش لێی سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان