ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی کەرکووک دروست دەبێت

شەیری بکە لە:
ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی کەرکووک دروست دەبێت

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز


سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەو پۆستانەی ماون دابەشدەکرێن ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی لیژنەیەک دابەش دەبێت.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندام پێکدێت و  13 لیژنە لەخۆدەگرێت، لایەنە تورکمانەکان داوای سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی دەکەن و ئەو پۆستەش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی عەرەب یەکلایی کراوەتەوە.


لە پەیامنێرەوە: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند:"لە پاڵ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، یەکێتیی ڕازی بووە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییش بە لایەنەکانی عەرەب بدات."


لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "دۆخی کەرکووک وەک هەولێر و سلێمانی نییە، کە داوای پۆستی پارێزگار بکەیت دەبێت لە بەرامبەردا دەستبەرداری چەند پۆستێکی گرنگ بیت و هەموو لیژنەکانی ئەنجوومەن هاوشێوەی لیژنەی ئەمنیی گرنگن."


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 18-08-2024 محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە دەوامی ئاسایی بکات و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ڕوون نییە پارتی و سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوە دەکەن یاخود نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: