ژینگەی هەولێر: بکوژی ورچەکەی باڵەکایەتی بە 20 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
ژینگەی هەولێر: بکوژی ورچەکەی باڵەکایەتی بە 20 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

وێنەی ورچەکە

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی بکوژی ورچەکەی باڵەکایەتی.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14-8-2024، ورچێکی قاوەیی لە باڵەکایەتی بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری هاونیشتمانیان و بەتایبەت ژینگەدۆستانی بەدوای خۆیدا هێنا.


لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: پۆلیسی ژینگە و دارستان و پۆلیسی چۆمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی ورچەکەی کوشتووە.


زانیاریی زیاتر: ئەگەر دەستگیرکرا ئەوا ئێمە بە 20 ملیۆن دینار سزای دەدەین و بەند ناکرێت. دڵشاد هیرانی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ