لە سەنتەری سلێمانی ناوەندەکانی خوێندن بایکۆتیان شکاند

شەیری بکە لە:
لە سەنتەری سلێمانی ناوەندەکانی خوێندن بایکۆتیان شکاند

ئاڤا نیوز

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەنتەری شاری سلێمانی بایکۆت شکێنراوە و دەوام دەستیپێکردووەتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە چوار مانگە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام مامۆستایان لە سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆتیان ڕاگەیاندبوو، کە هۆکارەکەی بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەگەڕێتەوە.

لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەناو شاری سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە. 

 

ژمارەکان وادەڵێن: لەکۆی 1307 ناوەندی خوێندن 1208 ناوەندی خوێندن دەوام دەکەن، ئەو قوتابخانانەی کە ئێستا دەستیان بە دەوام نەکردووەتەوە، لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری سلێمانین.

 

شەیری بکە لە: