جێگرانی بەربژێرەکانی ئەمریکا دیبەیتیان دەبێت

شەیری بکە لە:
جێگرانی بەربژێرەکانی ئەمریکا دیبەیتیان دەبێت

جەی جی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


هەر یەکە لە تیم واڵز، جێگری کامالا هاریس و جەی جی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، بەربژێرانی دیموکرات و کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سەر سازدانی دیبەیتێکی تەلەڤیزیۆنی ڕێککەوتن. 


وێنە گەورەکە: دیبەیتەکەی نێوان واڵز و ڤانز لە سەر بانگهێشتی CBS News دەبێت و ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت. 


زانیاریی زیاتر: ڤانس هەروەها پێشنیازێکی CNN ـی بۆ دیبەیتێک لە 18ـی سێپتەمبەر پەسەند کردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: