چەند بڕیارێک لەبارەی كه‌پره‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەدرێن

شەیری بکە لە:
چەند بڕیارێک لەبارەی كه‌پره‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەدرێن

کەپرێکی گەشتیاری - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


بە مەبەستی زیاتر پێشخستن و ڕاکێشانی گه‌شتیاران، سه‌رجه‌م که‌پر و ناوچە‌ گه‌شتیارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بە کۆمەڵێک مەرجەوە ڕێکدەخرێنەوە.


بۆچی گرنگە: بەرەو پێشبردنی زیاتری کەرتی گه‌شتیاری، وادەکات ساڵانە گه‌شتیاری زیاتر ڕوولە ناوچە گه‌شتیاریەکانی هه‌رێمی کوردستان بکەن و دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتیش.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گه‌شتوگوزاری ڕایگەیاند: له‌ چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک مه‌رج و رێنمایی، رێکخستنەوە بۆ سه‌رجه‌م که‌پره‌ گه‌شتیارییه‌کان و ئەوانەشی داوای پێدانی مۆڵەت دەکەن، بە شێوەیەک لەگەڵ سیمایی گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان بگونجێن و 75%ی کارمه‌نده‌کانی پڕۆژه‌ گه‌شتیاریەکانیش دەبێت، کارمه‌ندی خۆماڵی بن.


خاڵە ئەرێنیەکان: پێویستە که‌پر له‌ که‌لوپه‌لی هاورێی ژینگه‌ دروست بکرێت و له‌ نزیک شوێنه‌که، ژووری ئیدارە و کۆگاو مینی مارکێت، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، توالێت بۆ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز هەبێت و نرخی که‌پره‌کانیش لە لایەن لیژنه‌وە به‌پێی شوێن و جۆری خزمه‌تگوزاری دیاری بکرێت و چەندین مەرجی دیکەش لە خۆ دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: