سەرۆکایەتیی کۆمار: لەتیف ڕەشید داوای سەردانیکردنی واشنتنی نەکردووە

شەیری بکە لە:
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە، سەرۆککۆماری عێراق داوای کردبێت سەردانی ئەمریکا بکات؛ لەسەر هەڵوێستەکانی خۆمان لەبارەی پرسی فەڵەستین و پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا ڕژدین.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیایی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ، هەواڵێکی کەناڵی شەرقیەی ڕەتکردووەتەوە، "گوایە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق داوای کردووە سەردانی ئەمریکا بکات"، لەمبارەیەوە سەرۆکایەتیی کۆمار ڕایگەیاند: "زانیاریی ئەو کەناڵە ڕاست نییە، ئەگەر بەڵگەی هەیە با بیسەلمێنێت".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی کۆمار جگە لەوەی هەواڵەکەی ڕەتکردووەتەوە، بە مافی خۆشیانی دەزانن ڕێککاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکە بگرنەبەر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵوێستی سەرۆککۆماری عێراق لەسەر پرسی فەڵەستین سەرچاوەی گرتووە لە سیاسیەتی ڕوون و ڕاگەیێنراوی کۆماری عێراقەوە، "سەرکۆنەی هێرشەکانی ناوچە جیاوازەکانی عێراقی کردووە بە هێرشەکانی ئەمریکاشەوە".

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ