مەحمود عەباس لە پەرلەمانی تورکیا چەپڵەڕێزان کرا

شەیری بکە لە:
مەحمود عەباس لە پەرلەمانی تورکیا چەپڵەڕێزان کرا

مەحموود عەباس لەکاتی گوتارەکەی لە پەرلەمانی تورکیا- وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و هاوشێوەی ئەوەی بۆ نەتەنیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرا، هەمووان بۆی هەستانەوە و چەپڵەڕێزانیان کرد.


وێنە گەورەکە: لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مەحمود عەباس سەردانی تورکیای کرد، لە پەرلەمانی تورکیا بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و جێگر و وەزیرەکانی کابینەکەی بە ئاڵای فەلەستینەوە قسەیكرد. 


لێدوانی فەرمی: مەحموود عەباس گوتی : چۆک دا نادەین بۆ ئەم شەڕە، خۆم و براکانم لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی فەلەستین، دەچینە غەززە و شەڕ دەکەین، گیانی من لە گیانی منداڵێکی غەززە بە نرختر نییە.


زانیاریی زیاتر: لە کاتێکدا 14 وڵات داوای ڕاگرتنی ئەو شەڕە دەکات ئەمریکا بە پشتیوانیەکانی بەردەوامی بەم خوێنڕێژییە دەدات. عەباس وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: