گرافیک؛ ئاڤا نیوز
زمان به‌پێی جیاوازیی كه‌س و خێزان و گرووپ و كۆمه‌ڵی جیاواز، جیاواز به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و پاشخانه فكری و كولتووری و، ئەو مه‌به‌ست و بارودۆخه جیاوازانه‌ی تێیدا به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م جیاوازیی به‌كارهێنانه‌ش ده‌كرێت به‌كارهێنانی هه‌مان زمان، یان به‌كارهێنانی زمانه جیاوازه‌كان بگرێته‌وه.
له به‌كارهێنانی زمانێكدا، ده‌كرێت ڕه‌گه‌ز یان نه‌ژاد، یان چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه، یان بارودۆخی قسه‌كردن یان شوێن ..هتد، ببنه هۆكاری جیاوازیی به‌كارهێنانی زمان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌مووان هه‌مان زمان فێربوونه، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیی پاشخانی فكرییان، زمان جیاواز به‌كاردێنن، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و كۆمه‌ڵ و چین و ڕه‌گه‌زه جیاوازانه خاوه‌نی بیركردنه‌وه و مه‌عریفه‌ی جیاوازن، ئه‌مه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ر زمانه‌كه‌یاندا گرتووه و جیاوازیی زمانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه گرووپێكی شه‌ڕانگێز و تووندڕەو، خاوه‌نی زمانێكی تووند و زبرن، له چاو گرووپێكی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست. به‌مپێیه ئه‌و دوو گرووپه جیاوازه، جیاوازیی هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌یان له زمانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو شێوازی زمانیان له هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌یانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
زمانه جیاوازه‌كان هه‌ڵگری گوتاری میلله‌ته جیاوازه‌كانن. كولتووری جیاواز له‌پشت هه‌ر زمانێكه‌وه هه‌یه و خۆیان تێدا ده‌نوێنن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵ و گه‌لێك خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیانن، مه‌عریفه‌ی جیاوازیان له‌باره‌ی خۆیان و ده‌وروبه‌ریانه‌وه هه‌یه، بۆیه ڕای تایبه‌ت و تێڕوانینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، كه هه‌وێنی له مه‌عریفه و ئیمان و ئه‌زموونی تایبه‌تی ئه‌و گه‌ل و كۆمه‌ڵه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له بۆته‌ی زمانه‌كه‌یاندا خۆی ده‌نوێنێت. هیچ كات دوو كۆمه‌ڵ هه‌مان تێڕوانیان بۆ ئایین و بۆ ئافره‌ت و بۆ سروشت و بۆ هه‌موو گیانداران و بۆ مرۆڤ و بۆ شه‌ڕ و بۆ ئاشتی و ...هتد نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مان زمانیش به‌كاربێنن، چونكه دابڕین و دروستكردنی بازنه‌ی تایبه‌ت له ئاستی كۆمه‌ڵ و گرووپ و چین، دروستبوونی تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌فتاری و فكریی و پاشان زمانیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هەر كۆمەڵێك بیركردنەوەی تایبەتی خۆی لەهەمبەر دیاردە و كەرەستە ماددییەكانی دەروبەر و، ئیمان و بەها كۆمەڵایەتی و ئایینی و فكرییەكان هەیە. دەكرێت بیركردنەوەكان ئەفسانەیی یان فەلەسەفی یان ئاینی یان زانستی بن. هەموو كۆمەڵێكیش هەریەك لەو جۆرانەی بیركردنەوەی تێدا هەیە، بەڵام بە ڕێژەی جیاواز و لە هەمبەر شتی جیاوازدا. واتە دەكرێت لە كۆمەڵێكدا بیركردنەوەی ئایینی زاڵ بێت و خەڵك زۆرتر ئایین بكەن بە پێوەری بیركردنەوە و ھەڵوێستیان لەبەرامبەر دیاردەكاندا، بەڵام بەپێچەوانەوە لە كۆمەڵێكی تردا زۆرتر زانست بكەن بە پێوەر. یان دەكرێت پێوەری ئایینی بۆ هەندێك لە دیاردەكان لە كۆمەڵێكدا بەكاربێت، بەڵام لە كۆمەڵێكی تردا هەمان پێوەر بۆ كۆمەڵە شتیكی تر بەكاربێنن.
ئیمان ڕەگەزێكی سەرەكیی كولتوورە و ژیانی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، لە سۆنگەیەوە پێناسەی دنیا و دەوروبەر فێرده‌بین. به‌شێكی زۆر له تێڕوانینی مرۆڤ له ئیمانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئیمان بنه‌مای بیركردنه‌وه و بڕیاردانیه‌تی. لێره‌دا مه‌به‌ست له ئیمان، باوه‌ڕبوونه به هه‌موو به‌ها و بیرێك، بێ ده‌لیلی زانستیی سه‌لمێنراو، له ناو ئه‌وانه‌شدا ئیمانی دینی، كه ئیمانێكی موقوده‌س و ڕه‌هایه. ئیمان بۆ ئیماندار سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می جیهانبینییه‌تی و له‌و چوارچێوه‌یه‌وه بڕیار له سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌دات.
جیهانبینیمان وابه‌سته‌ی بیروباوه‌ڕمانه، بیروباوەڕیش وەكو بنەما و یاسایەك لەپشت بیركردنەوە و بڕیارەكانمانەوە ئامادەیی هەیە و پشتی پێدەبەسترێت، بۆ نموونه به‌پێی ئیمانی دینی، مرۆڤی ئیماندار به ئایینێكی دیاریكراو، بیر و تێڕوانینی له‌باره‌ی مرۆڤ و ژیان و، ئاسمان و زه‌وی، به‌پێی ئه‌و دیدگا و جیهانبینییه ده‌بێت، كه دینه‌كه دیاریكردووه و كۆمه‌ڵێك پێدراو خراوه‌ته به‌رده‌ست و سنووره‌كه‌یان كێشاوه و هه‌موو ئه‌و مه‌عریفه‌یه‌ی لای ئه‌ویش گه‌شه ده‌كات، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه و نابێت لەگەڵی ناكۆك بێت.

بیری ئایینی مرۆڤ ئاراسته ده‌كات، چۆن بیربكاته‌وه و چۆن ڕه‌فتار بكات و چۆن بدوێت. ئایین حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌كان دیاریده‌كات و سنوور بۆ بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار ده‌كێشێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ڵامی ئاماده‌كراو و دیاریكراوی بۆ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان هه‌یه. ئیمانداریش له‌سه‌ریه‌تی به‌و ڕێگایه‌ی دیاركراوه بیربكاته‌وه و له شت و دیارده‌كان بڕوانێت. بۆیه ئیمان یه‌كێكه له سەرچاوەكانی مه‌عریفه و پاشان جیهانبینی، كه مرۆڤی ئیماندار به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری و له‌وێوه هه‌نگاوده‌نێ. واته ئیمان سەكۆ و وێستگەی جیهانبینیی مرۆڤە، مرۆڤ لەوێوە سەیری دنیا دەكات و تێگەیشتن و تەفسیری دنیا لەوێوە بنیاددەنێت، ئه‌و وێستگه‌یه‌ی كه ئیماندار به‌رده‌وام ده‌یكات به سه‌نترال و بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئێمه ڕۆژانه شتی زۆر له‌باره‌ی خۆمان و ده‌وروبه‌رمانه‌وه ده‌ڵێین، كه هه‌ڵقوڵاوی ئیمانن و جگه له ئیمان، هیچ مه‌عریفه و ئه‌زمونێكمان له سه‌ریان نییه و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین لە كەتواردا حه‌قیقه‌تی سه‌لمێنراونین، ته‌نیا وابه‌سته‌ی ئیمانن. ئێمه ڕۆژانه له سه‌ر بنه‌مای ئیمانمان وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار ده‌ده‌ینه‌وه. كه‌واته ئیمانیش یه‌كێكه له پایه‌كانی جیهانبینی و ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌خزێنه ناو زمانه‌وه. به‌رجه‌سته‌بوونی ئیمان له زماندا به دوو شێوه ده‌بێت. جا چ ئیمانی دینی بێت یان نادینی. له خواره شێوەكانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیمانی دینی دیاردەكەین:

یه‌كه‌م: ده‌ركه‌وتنی وشه‌ی دینی: شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی به‌رجه‌سته‌بوونی ئیمانی دینی له زماندا ده‌ركه‌وتنی ئه‌و وشه و زاراوه دینییانه‌ن، كه تایبه‌تن به دینیكی دیاریكراو، وه‌ك به‌كارهێنانی وشه‌كانی (خێر، شەڕ، مەلائیكە، شەیتان ...) له زمانی كوردیدا، كه وشه‌ی عه‌ره‌بین به هۆی دینی ئیسلامه‌وه وه‌ریگراون.
دووه‌م: به‌رجه‌سته‌بوونی بیری دینی: شێوه‌ی دووه‌می كاریگه‌ریی دین له‌سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌رجه‌ستبوونی بیری دینی، یان مه‌عریفه‌ی ناو دینیكی دیاریكراوه له زمانه‌كه‌یدا، كه به‌ڵگه‌ی ئیمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه به‌و مه‌عریفه‌یه و به‌و دینه به‌گشتی، وه‌ك به‌كارهینانی ئه‌م ده‌ربڕینانه له زمانی كوردیدا (حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان، ئاده‌میزاد، پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان ...)، كه به‌ڵگه‌ی ئیمانی به‌كارهێنه‌رانه به‌و مه‌عریفه دینییه دیاریكراوانه له ئیسلامدا.
كاریگه‌ریی ئیمانی دینی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه، پاشان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن دینێكی دیاریكراون به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی كه‌ریگه‌ربوونی میلله‌ته‌كه به‌و دینه، هاوشێوه‌یه، ئیتر با كۆمه‌ڵگاكان زمانیان جیاوازیش بێت. واته ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵگا، كه هه‌مان دینیان هه‌یه و به هه‌مان ڕاده به‌و دینه كاریگه‌ربن، هه‌مان شێوازی بیركردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به بابه‌تی دیاریكراو ده‌بێت، هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگاكان یه‌كیان به كوردی بدوێت و ئه‌وی تریان به عه‌ره‌بی بدوێت، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگای كوردی و عه‌ره‌بی(سوننه) له عێراق له زۆر بابه‌تدا، كه دین قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه، هه‌مان تێڕوانینان هه‌یه، له‌كاتێكدا دوو زمانی جیاوازیشن.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته، واته ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵگا هه‌مان زمانیش بن، به‌ڵام دینیان جیاوازبێت یان ڕاده‌ی كاریگه‌ربوونیان به دینێكی دیاریكراو جیاوازبێت، له زۆر باردا بیركردنه‌وه و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، بۆ نموونه گریمانەی ئەوە دەكرێت عه‌ره‌بی موسڵمانی عێراق و عه‌ره‌بی كریستیانی لوبنان زۆر جیاوازن له بیركردنه‌وه و جیهانبینیدا، هه‌رچه‌نده هه‌مان زمانیشیان هه‌یه.

شەیری بکە لە:
نوێترین بیروڕا
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنه‌وه‌ی تره‌مپ؛ كۆتایی هه‌ژموونی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سه‌رژمێری دانیشتووان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟